نەخۆشنامە؛ برسیت نەبوو، پێویست ناکات خۆراک بخۆیت

24-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی تەندروستیی کۆمەڵ - بەشی خۆراک پێشنیازدەکات، دوای رەمەزانیش هاونیشتمانییان بەردەوامبن لە خواردنی دوو ژەمی سەرەکی؛ رێگەی جێبەجێکردنی ئەوەش رووندەکاتەوە.
 
د. ئیبراهیم تاهیر رەباتی، پسپۆڕی تەندروستیی کۆمەڵ - بەشی خۆراک میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: ژەمی بەیانیان لە کاژێر 7 بخورێت و لە کاژێر 4ـی ئێوارەش ژەمێکی دیکە بخورێت، لەنێوان ئەو ژەمانەش چا، قاوە و میوە مزرەمەنییەکان بخورێن و بخورێنەوە ئاسایین.
 
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، ئەگەر کەسێک رۆژانە سێ ژەم بخوات، ئەوا باشترە لەنێوان ژەمەکان خۆراکی پڕ لە کالۆری و شیرینییەکان نەخوات کە هۆکارن بۆ قەڵەوی.
 
بەگوێرەی د. ئیبراهیم، نابێت ژەمی بەیانییان دوابکەوێت، چونکە فەرمانی هۆرمۆنەکانی جەستە لە بەیانیاندا باشترن و جەستە سوود لە خۆراکەکان دەبینێت، دەشبێت نێوان ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ 5 کاژێر و نیوەڕۆ بۆ ئێوارە 5 بۆ 4 کاژێر بێت.
 
رەباتی دەڵێت: برسیت نەبوو، پێویست ناکات خۆراک بخۆیت، چونکە شەکری زیاد لەنێو خوێندا کۆدەبێتەوە و پەستانی زۆر دەکەوێتە سەر کۆئەندامی هەرس کە سەرەنجام بەرگریی ئەنسۆلینی لێدروستدەبێت کە هۆکارێکی شەکرەیە.
 
لەبەر ئەم هۆکارەیە، پێی باشە کە هەر ژەمێکی خۆراکی، 5 کاژێر لەنێوانیان هەبێت، بۆ ئەوەی کەسەکە برسی ببێتەوە و دیسانەوە جەخت لە خواردنی دوو ژەم دەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. باریف زاهیر.

سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازان: ئێستا کێبڕکێی نێوان دەرمانخانەکان بووە بە جیاوازیی نرخی دەرمان

سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان میوانی بوولتەنی تەندروستی بوو و رایگەیاند، رێکخستنی نرخی دەرمان دەبێت لە وەزارەتی تەندروستییەوە بێت و ''وەزارەتی تەندروستی هاوئاهەنگی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان ناکات''.