وەزارەتی تەندروستی: لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی دکتۆر قەحتان جیهاد پێکهێنراوە

24-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی دکتۆر قەحتان جیهاد و رووداوە هاتووچۆکەی پێکهێنراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 24-3-2025 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی رووداوە هاتووچۆکەی سنووری قەزای مێرگەسوور و گیانلەدەستدانی پزیشکێک و رایگەیاند، بە هاوبەشی و بەشداریی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، رێککاریی یاسایی و دادوەری لە رووداوەکەی رۆژی هەیینی دەکۆڵنەوە.
 
ئەم بڵاوکراوەیەی وەزارەتی تەندروستی دوای ئەوە دێت، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ناوی پزیشکانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی دکتۆر قەحتان جیهاد، هاتووە کە بە زووتریین کات لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و روونکردنەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی و خێزانەکەی قەرەبووی مادی بکرێنەوە. {لێرەوە هەمووی بخوێنەرەوە}.
 
رۆژی 21-3-2025، ئامبوڵانسێک لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک بۆ نەخۆشخانەی بلێ لە سنووری پارێزگای هەولێر وەرگەڕا و بەهۆیەوە پزیشکێک بەناوی قەحتان جیهاد سوورچی، گیانی لەدەستدا کە نیشتەجێی خولاو بوو. {وردەکاریی زیاتر لێرە بزانە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.