وەزارەتی تەندروستی: دەوام لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان کاژێرێک کەم دەبێتەوە

24-03-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە کاژێرێک دەوامی فەرمییان لە نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان کەمکردووەتەوە و دەوامی فەرمی تاوەکو کاژێر 01:00ـی دوانیوەڕۆ دەبێت.
 
سبەی شەممە، 25-3-2023 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکاتەوە لەوانە: نەخۆشخانە، سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان، نۆڕینگە میلـلییەکان، نۆڕینگە راوێژکارییەکان و خزمەتگوزارییەکانی نیمچەتایبەت.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە یەک کاژێر دەوامی فەرمی کەم دەبێتەوە. لە ئەو شوێنانەی کە رۆژانی شەممە دەوامیان تێدایە وەکو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندروستییەکان، دەوام تاوەکو کاژێر 01:00ـی دوانیوەڕۆ دەبێت. 

بۆ دیوانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و ئەو شوێنانەی رۆژانی شەممان دەوام ناکەن، دەوام تاوەکو کاژێر 02:00ـی دوانیوەڕۆ دەبێت. 

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.



 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە