بەپێی سەرژمێریی عێراق 4.3%ـی دانیشتووانی کوردستان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە

24-02-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ ئاماری سەرژمێری عێراق راگەیێندرا و لە ئاماری سەرژمێریی هەرێمی کوردستان دا دەرکەوتووە، تەنیا 4.3%ـی دانیشتووان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە و پسپۆڕێكی تەندروستیی گشتیش دەڵێت ئەمە دەرخەری ئەوەیە گەنجانی ئێمە ناگەنە تەمەنی بەساڵاچوون و بە گەنجی دەمرن. 
 
بەپێی ئامارەکانی سەرژمێری عێراق و هەرێمی کوردستان، رێژەی 63.7%ـی دانیشتووانیش تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵە و رێژەی 4.3٪ـی دانیشتووان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە.
 
د. سەنگەر جاف، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی دەڵێت ئامارەکانی هەرێمی کوردستان دەریدەخەن رێژەی گەنجان لە کوردستان زۆرە، بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە کە رێژەی بەساڵاچووان کەمترە و پێشاندەری ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان لە تەمەنێكی گەنج دەمرن. 
 
دەشڵێت داتاکان دەرخەری ئەوەن، کە خراپی و نایەکسانی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هەموو کەسێک، هۆکارێكی مردنی گەنجان و خەڵکە لە تەمەنێكی گەنجیدا.  
 
رۆژى 20ى تشرینى یەکەمى 2024 سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا، ئەمڕۆ ئەنجامى سەرژمێرییەکە بڵاوکرایەوە.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.