رووداو - تەندروستی
نیکۆڵ ئێگێرت، خانمە ئەکتەری 52 ساڵانی ئەمریکی نهێنییەکی شێرپەنجەکەی ئاشكرادەکات بەوەی کە نیشانەکانی پشتگوێخستوون و وایزانیوە کە بەهۆی وەستانی سووڕی مانگانەوە گۆڕانکاری لە مەمکی دروستبووە.
نیکۆڵ ساڵی رابردوو بە تووشبووی شێرپەنجەی مەمکی جۆری cribriform دەستنیشانکرا، بە گوتەی خۆی لە خودپشکنیندا هەستی بە گەورەبوونی بەردەوامی گرێکەی کردووە، ئەمەش شێرپەنجەیەکی مەمکی دەگمەنە و بە هێواشی خانەکانی گەشەدەکەن.
ئەو دەڵێت: ''رۆژانە قەبارەی ئەو گرێیەی لە مەمکم دروستبوو گەورەتر دەبوو، منیش وامدەزانی ئاماژەیەکی ئاساییە، تا لەناکاو ئازاری زۆرم بۆ دروست بوو و کێشم زیادبوو''.
بەپێی ناوەندی مایۆکلینیک، جۆرێکی شێرپەنجەی مەمک بە ناوی cribriform وادەکات کە کێش زیاد ببێت، توێژینەوەکانی دامەزراوەی تەندروستیی نیشتمانی دەریدەخەن، 25٪ـی خانمان لە رێگەی خودپشکنینی مەمکەوە شێرپەنجەکەیان دۆزیوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ