تەندروستیی رووسیا: ساڵی داهاتوو یەکەم ڤاکسینی شێرپەنجە بەردەستدەبێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی بەشی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی رووسیا رایدەگەیێنێت، ئەو ڤاکسینەی دژ بە شێرپەنجە تاقیدەکەنەوە بە تەواوەتی خۆڕایی دەبێت و لە پلاندا هەیە کە هەر لە سەرەتای 2025 بڵاوببێتەوە.
 
د. ئاندری کاپرین، سەرۆکی بەشی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی رووسیا ئاشکرای دەکات، ئەو ڤاکسینە لە جۆری ڤاکسینە RNAـیەکانە و بەرگرییە خانەکان ئاگاداردەکاتەوە لە ناسینەوەی خانە شێرەپەنجەییەکان، چونکە ڤاکسینەکە لە پێکهاتەی لاوازکراوی خانە شێرپەنجەییەکان پێکدێت.
 
ئەلیکساندەر گینتسبێرگ، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی گەمالیا بۆ پەتازانی و مایکرۆبایۆلۆژی رایدەگەیێنێت، لە قۆناخە پێش کلینیکییەکان دەرکەوتووە کە ڤاکسینەکە رێگرە لە گواستنەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە و قەدەخەی دەرکەوتنی خانە شێرپەنجەییەکانیش دەکات.
 
پێشکەوتنەکانی رووسیا دوای ئەوە دێن کە لە شوباتی ئەمساڵ سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاند، نزیکن لە بەرهەمهێنانی یەکەم ڤاکسینی شێرپەنجە. تۆڕی میدیایی رووداویش هەڤپەیڤینێکی لەم بارەیەوە لەگەڵ پسپۆڕێکی گەورەترین سەنتەری نیشتمانیی وڵاتەکە کردووە. {لێرەوە بیبینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوتان بە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا. وێنە: Horton Pharmacy

بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە هەولێر: نزیکەی مانگێکە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزامان نەماوە

بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، نزیکەی مانگێکە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایان لێبڕاوە و بۆیان دابیننەکراوە، بەرپرسی بەشی کوتانی خۆپاراستنی هەولێریش دەڵێت، بۆ پڕکردنەوەی ڤاکسینەکان داوای هەزار ژەمی دیکەیان لە بەغدا کردووە.