رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، مەترسییەکانی ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' هێشتا هەن و ئەگەری بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا وەکو پەتایەک هەیە.
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەریدەخات، لەسەر بنەمای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە چەندین وڵاتی جیهاندا، بەردەوامی بە راگەیاندنی دۆخی لەناکاو دەدەن.
ڤایرۆسەکە بۆ یەکەمجار لەمساڵدا لە مانگی ئابدا بڵاوبووەوە و رێکخراوەکە دۆخی بەپەلەی راگەیاند، تەنیا ئەمساڵ لە ئەفریقا زیاتر لە 46 هەزار تووشبوو و زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
جگە لە وڵاتانی ئەفریقی، لە هەریەک لە وڵاتانی 'ئەڵمانیا، سەنگاپوور، سوێد، پاکستان، هیندستان و بەریتانیاش' تووشبوو تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ