بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە: ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە زیادبووە

23-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە. وێنە: رووداو
سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە ئاشکرای دەکات، ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە لە دەڤەرەکە زیادبووە و خەڵكێکی زۆر دێنە سەنتەرەکە خۆیان دەپشکنن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئەیلوولی 2024 کاروان محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە بە رووداوی راگەیاند، لەماوەی دووساڵدا زیاتر لە دوو هەزار کەس سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە و بەشێکیشیان بە تووشبووی شێرپەنجە دەستنیشانکراون، بەڵام بۆ دڵنیایی نێردراونەتە هەولێر و سلێمانی.
 
کاروان محەممەد دەڵێت، لە سەنتەرەکەیان پشکنینی مەمکی مامۆگرافی هەیە و بەشێکی ئەوانەی سەردانیان دەکەن، بۆ پشکنینی پێشوەختە دێن.
 
لە بەشێکی قسەکانیشدا ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی دەڤەری راپەڕین و تەنانەت لە چۆمان و هەریریشەوە دێنە سەنتەرەکە بۆ ئەوەی لە کێشەکانی مەمک دڵنیاببنەوە و پشکنین بکەن.
 
بە گوتەی کاروان محەممەد، تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا پشکنینیان بۆ 620 خانم کردووە.
 
پسپۆڕێک لە بابەتێکی پەیجی رووداوی تەندروستیدا دەڵێت: ''شەرمکردن لە کێشە تەندروستییەکانی مەمک هۆکارێکی درەنگ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمکە''
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.