رووداو - تەندروستی
سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، خۆشووشتن بە ئاوی گەرم چالاکییەکانی مێشک بەهێزدەکات و خەویش خۆشدەکات، لەبارەی خۆشووشتن بە ئاوی ساردیشەوە دەڵێت، گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.
مایۆکلینیک چەند کاریگەرییەکی خۆشووشتن بە ئاوی سارد و گەرم رادەگەیێنێت، بەجۆرێک بە ئاوی گەرم تەندروستیی دڵ دەپارێزێت و تەندروستیی ماسوولکەکانیش دەپارێزێت.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هەردوو ئاوەکە کەشەنکبوونی ماسوولکەکان کەمدەکەنەوە و سووڕی خوێن چالاکدەکەن، بەڵام ئاوی سارد یارمەتیی زیاتری جەستە دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
کاریگەرییەکانی خۆشووشتن بە ئاوی گەرم؛
* چالاککردنی خوێن بۆ ماسوولکەکان
* کەمکردنەوەی کەشەنکبوونی ماسوولکەکان
* بەهێزکردنی بیرکردنەوە
* پاراستنی تەندروستیی دڵ
* باشترکردنی خەو
کاریگەرییەکانی خۆشووشتن بە ئاوی سارد
* کەمکردنەوەی هەوکردن
* کەمکردنەوەی کەشەنکبوونی ماسوولکەکان
* کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی
* کەمکردنەوەی ئازار
* چالاککردنی سووڕی خوێن
* گەشانەوەی پێست
لەنێو بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا پسپۆڕێکی پێست و جوانکاری باسی سوودەکانی ئاوی سارد بۆ پێست دەکات و دکتۆر ئاراسیش سەری خۆی دەخاتە نێو تەشتێک ئاوی ساردەوە، بینەربن؛
لەنێو بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا پسپۆڕێکی پێست و جوانکاری باسی سوودەکانی ئاوی سارد بۆ پێست دەکات و دکتۆر ئاراسیش سەری خۆی دەخاتە نێو تەشتێک ئاوی ساردەوە، بینەربن؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ