توێژینەوەیەک: کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاددەکات

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی تەندروستیی گشتیی هیۆستن دەریدەخات، کەمخەوی و ناڕێکی کاتی خەو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاددەکات بە تایبەت لە نێو گەنجاندا. 
 
توێژینەوەکەی ئەم سکوڵە بە بەشداری هەزار و 200 گەنج ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ئەوانەی کوالێتیی خەویان خراپە و کەم دەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرەی جۆری دووەم بەڕێژەی 51٪ زیاترە لەوانەی شەوانە خەوێكی باشیان هەیە.
 
کیان شیاو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایدەگەیەنێت، خەوی رێک زیندەچالاکی جەستە رێکدەخات و ئەمەش تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی 'کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی، کێشرێكی، رێکخستنی کاتی خەو و دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول' تووشبوون بە شەکرە کەمدەکەنەوە.