توێژینەوەیەک: دووگیانی بۆ خانمانی گەنج مەترسیدارە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کەنەدی ئاشکرای دەکات، ئەو خانمانەی لە تەمەنێکی بچووکدا دووگیاندەبن، ئەگەری گیانلەدەستدانیان زیاترە بەراورد بەوانەی لە تەمەنی گونجاودا دووگیان دەبن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی میشێل لە کەنەدا لەسەر زانیارییەکانی دوو ملیۆن خانمی 12 بۆ 18 ساڵان کرا و دەرکەوت، لەماوەی دووگیانیدا خانمانی تەمەن بچووک 40٪ مەترسیی گیانلەدەستدانیان زیاترە بەراورد بە خانمانی پێگەیشتوو.
 
د. ژۆیل رای، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''تاوەکو خانمان گەنجتر بن، دووگیانبوونەکەیان مەترسیی زیاتر لەسەر ژیانی خۆیان و تەنانەت کۆرپەلەکەشیان دروستدەکات''.
 
توێژینەوەکە ئەم مەترسییانەی دووگیانبوونی خانمانی گەنج ئاشکرادەکات؛
 
- مەترسیی گیانلەدەستدانی دایکەکە
- ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلە
- ئەگەری تووشبوون بە کێشەی دەروونی و گۆشەگیری
- ناشارەزایی لە بەخێوکردنی منداڵ
- لاوازیی جەستەیی لەماوەی دووگیانیدا
- کەمبوونەوەی مادە خۆراکییەکان لەدوای منداڵبوون
 
رووداو هەڤپەیڤینی لەگەڵ سەرۆکی بەشی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر کردووە و باسی هۆکارەکانی لەبارچوونی خانمانی دووگیان لە هەرێمی کوردستان دەکات؛