توێژینەوەیەک: بە پشکنینی یەک دلۆپ خوێن دەکرێت پێشبینی سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی بکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی کوین ماری لە لەندەن دەریدەخات، بە پشکنینی پرۆتینەکانی نێو یەک دڵۆپ خوێن دەشێت پێشبینی نزیکەی 67 نەخۆشی بکرێت، وەکو شێرپەنجەی خوێن، نەخۆشیی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ. 
 
توێژینەوەکەی ئەم زانکۆیە ئاماژە بەوەدەکات پشکنینی سادەی لەو شێوەیە نەک هەر دەتوانێت دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان باشتر بکات، بەڵکو یارمەتیدەریش دەبێت لە گەڕان بەدوای دەرمانی نوێدا.
 
دکتۆر زانینی سانچێز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دڵخۆشین بەوەی دەتوانرێت پشکنینی یەک دلۆپ خوێن ببێتە هۆی زوو دەستنیشانکردنی چەندین نەخۆشیی درێژخایەن''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاند، پشکنینی خوێن یەکێکە لە باوترین پشکنینەکان کە بۆ دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی تەندروستیی گشتیی جەستە ئەنجامدەدرێت، دەشێت لە هەر پشکنینێکی خوێن سەرنج بدرێتە سەر خانە و پەڕەکانی خوێن، پڕۆتینەکانی نێو خوێن و کانزاکانی نێو خوێن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەدواداچوون بۆ کوالێتیی گواستنەوەی ئاو لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە. وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی

قایمقامیەتی سلێمانی مەرجەکانی گواستنەوە و هەڵگرتنی ئاوی نێو بتڵ و پەرداخە پلاستیکییەکان تووندتردەکات

لیژنەیەکی تایبەت لە قایمقامیەتی سلێمانی چاودێریی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و هەڵگرتنی ئاوی نێو بتڵە پلاستییکییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، ''رێگەنادرێت ئاوی نێو بتڵ و پەرداخە پلاستیکییەکان لەبەر خۆر هەڵبگیرێن و بگوازرێنەوە''.