وەزارەتی تەندروستی 9 رێنوێنی بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رادەگەیێنێت

23-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان نۆ رێنوێنی بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بڵاوکردووەتەوە، بەکارهێنانی دەستکێش و چەقۆی تایبەت بە لەتکردنی گۆشت یەکێکە لە رێگەکان.
 
وەزارەتی تەندروستی جەخت لەم نۆ خاڵەی خوارەوە دەکاتەوە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ؛
 
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەنێو سەربڕخانەدا بێت کە رێگەپێدراون و پزیشکانی ڤێتێرنەری سەرپەرشتی دەکات.
2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵ کردن یاخود پارچەپارچە کردنی گۆشتەکە جلوبەرگی خۆپارێزی وەکو 'دەستکێش، جزمە، دەمامک و چاکەتی پارێزەر' لەبەر بکرێن.
3- نابێت ماڵبات یان خەڵک کۆببنەوە لە چواردەوری گۆشتفرۆشەکە و نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە و پارچەپارچە کردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستکێش مامەڵە لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕدراو نەکرێت و دوای بەکارهێنانی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی، گۆشتەکە پارچەپارچە بکرێت و پاشانیش دەستەکان بشۆردرێن.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕدراوەکان و دانانیان لەنێو کیسی داخراو پاشانیش فڕێدانیان لە شوێنی تایبەت.
6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و پاشانیش شووشتن و پاکژکردنەوەی تەختەکە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7- پاکککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕدرێت، بەتایبەت لەو شوێنەی کە خوێنی لێیە بە مادەی کلۆرین.
8- باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ، بۆ ماوەی نیو کاژێر لە پلەی 4 - 8 پلەی سیلیزی هەڵبگیرێت، ئینجا بەکاربهێندرێت، بەڵآم گۆشتی کوڵاو هیچ کێشە نییە و سەلامەتە و نابێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی پێوە بوو باشتر وایە نەیکڕیت یان سەری نەبڕدرێت، چونکە بەهۆی گەنە و مێرووەکانی سەر ئاژەڵەکان، ئەم نەخۆشییە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە و پاشانیش بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک بەفر دەخوات.

لەم کاتانەدا بەفر مەخۆ

ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاتنی سەرما و بەفربارین خەڵکێکی زۆر روو لە ناوچەکانی بەفربارین دەکەن و ئارەزووی تێکەڵاوبوون لەگەڵ بەفر و تەنانەت خواردنیشی دەکەن، بەڵام لە هەندێک دۆخدا نابێت بەفر بخورێت.