پسپۆڕێک نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین B12 ئاشکرادەکات

23-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی خۆراک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کەمیی ڤیتامینB12 زۆر باوە بەتایبەت لەنێو کەسانی پێگەیشتوو و ئەوانەشی کە رێژیمی رووەکی پەیڕەودەکەن.
 
سامانسا تەرنەر پسپۆڕی خۆراک لە ئەمریکا دەڵێت، پاراستنی هاوسەنگیی خۆراک بۆ تەندروستی گرنگە بۆ پارێزگاریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و زیادبوونی کێش.
 
پسپۆڕەکە ئاماژە بەوەشدەکات، خواردنی خۆراکی هەمەجۆر یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو ئەو ڤیتامین و کانزا گرنگانە بەدەست دەهێنیت کە جەستە پێویستییەتی و یەکێک لەو ڤیتامینە گرنگانە بریتییە لە ڤیتامین B12.
 
سامانسا روونی دەکاتەوە، ڤیتامین B12 رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە باشترکردنی تەندروستیی دەمار، مێشک و زیندەچالاکیی وزە، زۆر گرنگیشە بۆ گەشەکردنی دەمارەکان، دروستکردنی DNA و دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن.
 
پسپۆڕەکە دەریدەخات نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین B12 ئەمانەن:
 
* هەستکردن بە ماندوویێتی 
* سڕبوون و تەزینی دەست و قاچ
* ئازار و برینی بچووکی نێو دەم 
* زەردبوونی رەنگی پێست
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەریەکە لە گۆشت، ماسی، خۆراکە دەریاییەکان، هێلکە و شیرەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B12.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.