توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: خەمۆکی هۆکارێکی درەنگخەوتنە

رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی شورێ لە بەریتانیا دەریدەخات، درەنگخەوتن خەمۆکی زیاددەکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی شورێ لە بەریتانیا کراو و دەرکەوتووە؛ ئەو کەسانەی کە درەنگدەخەون مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی زۆر زیاترە وەک لەوانەی زوو دەخەون.
دکتۆر سایمۆن ئیڤانس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە زانکۆی شورێ دەڵێت "خەمۆکی مەترسیدارە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات، بۆیە لەو توێژینەوەیە ئێمە پێشنیازی زووخەوتن دەکەین بۆ ئەوەی لە خەمۆکی بەدوور بن".
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، 5٪ دانیشتووانی زەوی تووشبووی خەمۆکین.