راپۆرتێکی کەناڵی CNN: ئامێری پێوانی گەرمی جەستە لە فرۆکەخانەکانی ئەمریکا بێسوودە

23-02-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن کۆرۆنا
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی کەناڵی CNNی ئەمریکی هیچ یەک لە تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە، لەرێگەی ئامێری پێوای گەرمی جەستە لە فرۆکەخانەکان دەستنیشاننەکراون.


تاوەکو ئێستا لە 11 فرۆکەخانەی ئەمریکا ئامێری پێوانی گەرمی جەستە بۆ گەشتیاران دانراون ئەمەش لەپێناو دەستنیشانکردنی تووشبووانی کۆرۆنا، بەڵام ئامێرە سەرکەوتوو نەبووە لە دەستنیشانکردنی هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە.

بەپێی ئەنجامی ئەو بەدواداچوونەی کەناڵە ئەمریکییەکە کردوویەتی، زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا لەماوەی هاتنە ژوورەوەیان بۆ وڵاتەکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان لێ بەدەرنەکەوتبوو و پلەی گەرمی جەستەیان ئاسایی بووە، بۆیە لە پشکنینەکان دەرچوون و لەو ماوەیەشدا خەڵکی دیکەیان تووشکردووە.

هەر لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا، لە بەریتانیا توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەرییەکانی ئەو ئامێرە لە دەستنیشانکردنی تووشبووانی کۆرۆنا کراوە و دەریخستووە، ئامێرەکە تەنیا دەتوانێت پلەی گەرمی جەستە بپێوێت نەک ڤایرۆسەکە دەستنیشانبکات، دەکرێت ئەوانەشی کە هەڵگری ڤایرۆسەکە هیچ نیشانەیەکیان نەبێت و پلەی گەرمی جەستەیان ئاسایی بێت.

بەشێکی پزیشکان پێیانوایە ئەو ئامێرانەی پشکنین کە لە فرۆکەخانەکان دانراوە بێ سوودن و ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە