پسپۆڕێک هۆکارە باوەکانی تەقینەوەی سیستمی گازی ماڵان ئاشکرادەکات

22-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی سەلامەتیی تەندروستی ئاشکرای دەکات، لاوازیی چاودێریی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتیی مادەکانی سیستمی گازی لە هەرێمی کوردستان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی تەقینەوەی سیستمەکە.
 
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندێکی ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان، سیستمی گازی ماڵان تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا؛ شوان کەمال، پسپۆڕی سەلامەتیی تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری ماڵەکان بەبێ ئاگادارکەرەوە و دانانی هەستەوەر سیستمەکەیان بەستووە.
 
بە گوتەی شوان کەمال، هۆکارە باوەکانی تەقینی سیستمی گازی ماڵان ئەمانەن؛
 
- زۆرینەی مادە و کەلوپەلەکان کولێتییان نزمە و بەرگەی بارودۆخی گەرم و سەخت ناگرن، بۆیە زووتر تێکدەچن و گاز دەردەدەن.
- ناشارەزایی و کەمیی لێهاتوویی دانەری سیستمی گازەکە، بەتایبەت ئەگەر بە شێوازێکی تووند و تۆڵ دانەنرێت.
- نەکردنی پشکنینی بەردەوامی سیستمەکە.
- پشتگوێخستنی دانانی ئامێری ئاگادارکەرەوە و هەستیار لەکاتی لێچوونی گاز.
- دەستکاریکردنی سیستمەکە بەبێ شارەزایی.
- نەبوونی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ و چاودێری لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی سیستمەکە دادەنێن و هاوردەی دەکەن.
 
شوان کەمال، پسپۆڕی سەلامەتیی تەندروستی پێشنیازدەکات، پێشگیری تەواو لەم خاڵانەی سەرەوە بکرێت و سیستمەکانیش هەمیشە پشکنین بکرێنەوە و چاودێریی زیاتریش بخرێتە سەر کۆمپانیاکانی دانان و دابینکردنی سیستمەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.