ئەحمەد جۆڵا لە چاڵێنجی ئەنتیتۆباکۆ داوا لە وەزیری پەروەردە دەکات واز لە جگەرەکێشان بهێنێت

22-12-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن چالێنجی ئەنتیتۆباکۆ
A+ A-


رووداو- هەولێر

هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا لە کڵینیکی ئەنتیتۆباکۆ واز لە جگەرەکێشان دەهێنێت و چاڵێنجی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی سەردانی کڵینیکەکە بکات و واز لە جگەرەکێشان بهێنێت. 

ئەحمەد جۆڵا، ئەکتەری دیاری کورد، بەشداری لە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و لەڕێگەی کڵینیکی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان واز لە جگەرە دەهێنێت و چارەسەر وەردەگرێت، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی نۆڕین رایگەیاند چالێنجی وەزیری پەروەردە دەکات کە ئەویش واز لە جگەرەکێشان بهێنێت. 

ئەنتیتۆباکۆ پرۆژەیەکی تۆڕی میدیایی رووداوە، لە ساڵی یەکەم و دووەمی کەمپەینەکەدا نزیکەی 13 هەزار و پێنج سەد کەس بەشداربوون و وازیان لە جگەرەکێشان هێنا، لە ساڵی سێیەمدا زیاتر لە ١٥ هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە و وەک بەشێك لە کەمپەینەکە، ئەمساڵ کڵینیکی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان کرایەوە بەمەبەستی پێشکەشکردنی چارەسەری پزیشكی و دەروونی. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.