توێژینەوەیەک: خۆراکە چەورەکان مرۆڤ تووشی لەبیرچوونەوە دەکەن

22-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، دەشێت بەرزیی چەورییەکانی خوێن نیشانەکانی لەبیرچوونەوە پێشبخەن و یادگەش لاوازبکەن.
 
توێژینەوەیەک بە بەشداری نزیکەی 10 هەزار کەس بۆ ماوەی شەش ساڵ کرا و دەرکەوت، 32٪ـی ئەوانەی دەرمانەکانی کەمکردنەوەی چەورییان بەکارهێناوە، نیشانەکانی لەبیرچوونەوەیان لێدەرکەوتووە.
 
لەو شەش ساڵەدا 509 کەس تووشی لەبیرچوونەوە و 1760 کەسیش تووشی لاوازبوونی تواناکانی بیرکردنەوە، بڕیاردان و تێکچوونی دەماری بوون.
 
سەرەنجام دەریدەخات، بەرزبوونەوەی چەوریی کۆلیسترۆڵ و LDLـی خوێن، ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بە رێژەی 60٪ زیاددەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.