پسپۆڕێکی شیکاری نەخۆشییەکان: نابێت هەموو جۆرە زەیتێک تێکەڵبکرێن

22-10-2024
شکار رێبوار
دەریا جەمال، پسپۆڕی شیکاری نەخۆشییەکان.
دەریا جەمال، پسپۆڕی شیکاری نەخۆشییەکان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

خانمێک لە هەولێر خاوەن کاری خۆیەتی و هەلی کاری بۆ چەندین گەنجی دیکە بەردەستکردووە، کە زەیتی سرووشتی بەرهەمدەهێنن و ئامادەیان دەکەن تاوەکو بە ئاسانی بۆ پێست و جوانکاری بەکاربهێندرێن، ئەو دەڵێت: نابێت لەخۆڕا زەیتەکان تێکەڵبکرێن، چونکە دەشێت کاریگەریی لاوەکییان هەبێت.
 
لە بڕگەیەکی مەیدانیدا کە نالین حەسەن پێشکێشی کرد، چیرۆکی کارکردنی دەریا جەمال، بەکالۆریۆس لە شیکاری نەخۆشییەکان دەردەخات کە سێ ساڵە زەیتی ئۆرگانی دروستدەکات کە سرووشتین و بە گوتەی خۆی، 21 جۆر زەیتیان هەیە، تەنانەت دەڵێت، 11 کارمەند لەلای کاردەکەن و هەمووشیان بەشە پزیشکییەکانیان تەواوکردووە. 
 
دەریا جەمال دەڵێت: ''ئەو زەیتانە سرووشتین، بە رێگەی زانستی بەرهەمدەهێندرێن و هیچ مادەیەکی کیمیاییان تێناکرێت''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا هۆشداری دەدات، نابێت هەموو جۆرە زەیتێک تێکەڵ بکرێن و دەڵێت: ''زەیتی گەرچەک تیکەڵ بە زەیتی دیکە بکرێت دەبێتەهۆی قژهەڵوەرین''، هەروەها دەشڵێت: زەیتی رۆسماری نابێت بە تەنیا بەکاربهێندرێت، بەڵکو دەبێت تێکەڵبکرێت.
 
ئاماژە بە زەیتی گوێز هیندی دەکات بەوەی کە باشترین زەیتە کە ئاساییە بە تەنیا بەکاربێت و زۆریش سەلامەتە، هاوکات گوتی، ئەو زەیتە خواستێکی زۆری لەسەرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە