رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری پڕۆگرامی گۆڕانی کەشوهەوا لە UN تایبەت بە رووداوی راگەیاند، کۆمەڵێک پڕۆژەی کورتمەودوا لە ماوەی سێ ساڵ و درێژمەودا بۆ ماوەی 10 ساڵ هەن بۆ پێشگیری لە بەبیابان بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024 لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا لە بەغدا، محەممەد عەتار، بەڕێوەبەری پڕۆگرامی گۆڕانی کەشوهەوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، کەمئاوی دیارترین کێشەی گۆڕانی کەشوهەوایە لە عێراق.
محەممەد عەتار دەڵێت: بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق دا دەکەین، چونکە هەست بەوە دەکەین کە گۆڕانەکان کاریگەرییان لەسەر ژینگە و تەندروستی هەیە.
بەپێی نەتەوەیەکگرتووەکان، کەمئاوی هۆکاری سەرەکییە بۆ پیسبوونی ئاو کە دەشێت ئەم لێکەوتە مەترسیدارانەی هەبێت؛
* کۆلێرا
* ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەر
* نەخۆشییە مشەخۆرییەکان
* گرانەتا
* شێرپەنجە
* ژەهراویبوون
* ڤایرۆسی ئیفلیجیی مێشک
کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تایبەت بە گۆڕانەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 22ـی ئەیلوول دەستی پێکرد و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ