کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا: نەخواردنی ژەمی بەیانی بۆ تووشبووی شەکرە مەترسیدارە

22-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، خواردنی ژەمی بەیانی بۆ تووشبووانی شەکرە دەکرێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاوسەنگکردنی شەکرەکەیان هەبێت و بەدرێژایی رۆژەکە ببێتەهۆی کەمبوونەوەی رێژەکەی.
 
لە نوێترین بابەتیدا کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، خواردنی نانی بەیانی وادەکات کە تووشبووەکە بۆ ژەمی نیوەڕۆ هەست بە تێریی زیاتر بکات و کەمتر خۆراک بخوات، هەروەها ئاستی شەکریشی بە شێوەیەکی هاوسەنگ زیاددەبێت، نەک لەناکاو بە ژەمێکی قورسی نیوەڕۆ گەدەی بەتاڵ پڕبکرێت.
 
د. تۆبی سمیسۆن، بەڕێوەبەری گشتیی خۆراک و تەندروستی لە کۆمەڵەکە دەڵێت: ئەگەر کەسێک ژەمی بەیانی نەخوات و راستەوخۆ بە ژەمی نیوەڕۆ دەستپێبکات، ئەوا ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری رێژەی شەکری خوێنی هەیە کە ئەمەش ماکەکانی لەسەر جەستە زۆرن.
 
د. تۆبی سمیسۆن دەشڵێت: نانی بەیانی بۆ تووشبووانی شەکرە دەشێت فاسۆلیا، سەوزە و میوەکان یاخود سپێنەی هێلکە بێت، چونکە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان و هەم شەکری خوێن زۆر بەرزناکەنەوە، هەمیش زیاتر کەسەکە هەست بە تێربوون دەکات.
 
بەم رێگە سادەیە رێژەی شەکری نێو خوێنت بزانە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.