چوار رۆتینی پسپۆڕێکی ئەمریکی بۆ رۆژێکی تەندروست

رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان چوار رۆتینی رۆژانە باسدەکات بۆ جەستەی تەندروست و چالاک؛ یەکێکیان هەشت کاژێر خەوتنە.
 
د. نیک پاپاس، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان لە ناوچەی نیو ئۆرلانسی ئەمریکا دەڵێت: ئەنجامدانی وەرزشی قورس هۆکارێکە بۆ تەمەندرێژی و هەفتەی پێنج رۆژ ئەنجامیان دەدات.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە ئەمانەی خوارەوە رۆتینی رۆژانەن بۆ جەستەیەکی تەندروست و تەمەنێکی درێژ.
 
- ئەنجامدانی وەرزشی قورس؛ پێنج رۆژ لە هەفتەیەک.
- بایەخدان بە خۆراکە دژە ئۆکسێنەرەکان وەکو؛ ماسی، شاتوو، سپێناخ، ئاڤۆگادۆ، گوێز و شوکولاتەی رەش.
- خەوی رێک؛ حەوت بۆ هەشت کاژێر خەوتن
- بەکارهێنانی پاککەرەوەی هەوا بۆ ژووری نووستن
 
د. نیک پاپاس ئاماژە بەوەشدەکات، ئامێری پاککەرەوەی هەوای ژووری نووستن وایکردووە کە بە باشی بخەوێت و دووربێت لە تووشبوون بە هەستیاری.