دامەزراوەی نێودەوڵەتیی مێشک: یارییە هزرییەکان نیشانەکانی لەبیرچوونەوە دوادەخەن

3 خولەک له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە رۆژی جیهانیی مێشک دا دامەزراوەی نێودەوڵەتیی مێشک رایدەگەیەنێت، ئەو یارییانەی پشت بە بیرکردنەوە دەبەستن، سوودی زیاتر بە فەرمانەکانی مێشک دەگەیەنن.
 
دامەزراوەکە ئاشکرای دەکات، یارییەکانی وەکو شەتڕەنج، دۆمینە، رێکخستنی وێنەکاری ''پەزڵ'' و رێکخستنە ژمارەییەکان وا لە مێشک دەکەن کە تواناکانی بەهێزبن و خانەکانی زیاتر چالاکبن.
 
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەیدا پێنج خاڵی سەرەکی بۆ  پاراستنی تەندروستیی مێشک پێشنیازدەکات وەکو؛
 
- خواردنی خۆراکی تەندروست
- چالاکیی جەستەیی و جووڵەی رۆژانە 
- فێربوونی لێهاتوویی نوێ
- رێکخستنی کاتی خەو
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
 
د. ویندی سوزۆکی، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە بەریتانیا دەڵێت: خەوتنی تەندروست بۆ پاراستنی مێشک پێویستە 7 بۆ 9 کاژێر بێت و رۆژانەش لانیکەم نیو کاژێر چالاکیی جەستەیی و جووڵەی رۆژانە هەبن.
 
پسپۆڕێکی مێشک و دەمار هۆکاری زوو لەبیرچوونەوە لەنێو گەنجان ئاشکرادەکات، لێرەوە بابەتەکە ببینە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موسلیم سلێمان، لێپرسراوی تاقیگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە و پسپۆڕی زانستە کشتوکاڵییەکان. وێنە: رووداو

پسپۆڕێکی زانستە کشتوکاڵییەکان: جۆرێکی شووتی برینی گەدە دروستدەکات

پسپۆڕێکی زانستە کشتوکاڵییەکان ئاشکرای دەکات، ئەگەر زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی جۆرێکی پەین بکرێت لە کێڵگە شووتییەکاندا ئەوا شووتییەکە ژەهراوی دەکات، بەمەش هۆکاردەبێت بۆ برینی گەدە.