توێژینەوەیەک: رۆژانە خواردنی ئەڤۆکادۆ سوود بە تەندروستیی جەستە دەگەیەنێت

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی پێنسیلڤانیا دەریدەخات، خواردنی یەک ئەڤۆکادۆ لە رۆژێکدا کوالێتیی تەندروستیی مرۆڤ بەرزدەکاتەوە و خەوتن باشتر دەکات.
 
توێژینەوەکەی زانکۆی پێنسیلڤانیا ئاماژە بەوەدەکات، ئەڤۆکادۆ چەوریی خوێن دەدەبەزێنێت و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە. 
 
دکتۆر ژێنهاڤی دامانی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، '' ئەو کەسانەی کە رۆژانە ئەڤۆکادۆ دەخۆن خەو، چەوری خوێن و تەندروستییان باشتر دەبێت''.
 
بە گوێرەی دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا، هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست وەکو جۆر و کاتی خواردن، سیستەمی رێکی خەو و وەرزشکردن مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکەنەوە.