توێژینەوەیەک: میوە وشککراوەکان تووشبوون بە شەکرە کەمدەکەنەوە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی شیان لە چین دەریدەخات، میوە و خۆراکە وشکراوەکان دەوڵەمەندن بە مادە خۆراکییە بەسوودەکان و تووشبوون بە شەکرە کەمدەکەنەوە. 
 
تویژینەوەکەی ئەم زانکۆیە ئاماژە بەوەدەکات، رۆژانە خواردنی میوەی وشککراو مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو بەڕێژەی 60٪ کەمدەکاتەوە. 
 
ژاسون نگ، پسپۆڕی نەخۆشیی کوێرەڕژێنەکان دەڵێت، ''میوە وشککراوەکان سوودبەخشن، بەڵام دەبێت بە بڕی گونجاو و لە کاتی گونجاودا بخورێن''. 
 
بە گوێرەی پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی لە ئەمریکا، زۆرترین رێژەی تووشبووانی شەکرە لە چین هەن کە 140 ملیۆن تووشبوون، دوای ئەو هیندستان دێت کە 74.2 ملیۆن تووشبوون و پلەی سێیەمیش دراوە بە پاکستان کە 33 ملیۆن تووشبووی شەکرەی تێدا تۆمارکراون.