دەمشۆری ماتچا هەوکردنی پووک کەم دەکاتەوە

22-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - توندروستی

توێژینەوەیەک لە یابان: ماتچا بەکتریای هۆکار بە هەوکردنی پووک لەناودەبات و دەکرێت بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک بەکاربێت.
 
توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی ددان لە زانکۆی نیهۆن لە یابان دەریدەخات، ماتچا چای سەوزە و ورد ورد کراوە، دەتوانێت بەکتریای Porphyromonas gingivalis کە هۆکارێکی هەوکردنی پووکە لەناوببات و رێگری لە گەشەیاندا بکات بەمەش دەکرێت ماتچا وەک بەشێک لە پلانی چارەسەرکردن بۆ هەوکردنی پووک بەکاربێت.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، چای سەوز پێشووتریش توێژینەوەی لەسەر کراوە دەربارەی کاریگەرییەکانی دژ بە چەند جۆرێكی جیاوازی بەکتریا و ڤایرۆس، دەرکەوتووە کە تاقیکردنەوەکان ئەرێنی بوون. 
 
بە پێی مایۆکلینیک، هەوکردنی پووک زیان بە شانەکانی دەوری ددانەکان دەگەیێنێت، بەبێ چارەسەرکردن هەوکردنی پووک دەتوانێت ئەو ئێسکە لەناو ببات کە پشتگیری ددانەکان دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی لەقبوونی ددانەکان و دواتریش لەدەستدانیان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.