لە سنە لەدایکبوون کەم و مردن زیادی کردووە

22-04-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماری لەدایکبوونی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا لەدایکبوون لەو پارێزگایە 8.4% کەمبووەتەوە.

عەلی جۆکار، بەڕێوەبەری تۆماری باری کەسیی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە 21-03-2024ەوە تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 19 هەزار و 347 منداڵ لە پارێزگاکە لەدایکبوون، کە بەراورد بە ساڵی پێشوو 8.4% کەمی کردووە.
 
جۆکار گوتی، ئەو منداڵانەی لەدایکبوون، 10 هەزار و 32 کەسیان کوڕ و 9 هەزار و 315 کەسیان کچن، لەو ژمارەیەش 368 دووانە، سێ سییانە و چوارینەیەک لەدایکبوون.
 
بەپێی بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری باری کەسیی پارێزگای سنە، لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و 420 کەس لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە و ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابڕدوو 3.4% زیادیکردووە.
 
عەلی جۆکار دەڵێت، لە تەواوی پارێزگای سنە لە ماوەی ساڵێکدا، پێنج هەزار و 690 کەس لە شار و دوو هەزار و 730 کەسیش لە گوندەکان گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 694 کەس لە رەگەزی نێر و سێ هەزار و 726 کەسیش لە رەگەزی مێن.
 
ئەو بەرپرسەی پارێزگای سنە روونیکردەوە، تێکرای تەمەنی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، لە نێو ژناندا 70.3 و لە نێو پیاواندا 65.6 بووە.
 
هەروەها زیاترین ناو کە لە کوڕان نراوە، شاهان. محەممەد، ئایهان، میران و نۆیان بوون. لە ناوی کچانیش؛ ماهلین، دڵڤین، ئانیا، نوورا و لەنا بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.