نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو: وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، خۆپێشاندان دەکەین

22-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. شکۆ شێرکۆ، نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی 2024.
د. شکۆ شێرکۆ، نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی 2024.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراوی ساڵی 2024 ئاشکرای دەکات، بە یاداشتنامەیەک سێ داواکارییان بە لایەنی پەیوەندیدار داوە و ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە ئەوا 'خۆپێشاندان، گردبوونەوە و چالاکیی ناڕەزایی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەن'.
 
پزیشکانی گشتیی دانەمەزراوی ساڵی 2024 ئەم داوایانەی خوارەوەیان لە یاداشتنامەکە نووسیوە؛
 
1- راگەیاندنی وادەیەکی دیاریکراو بۆ دامەزراندنمان.
2- لەدوای ئەم یاداشتنامەیەوە، وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان زانیاریی ورد و تەواومان پێبدەن لەبارەی رێکارەکانی دامەزراندنمان.
3- روونکردنەوەی فەرمی بۆ نەهێشتنی دەنگۆکان سەبارەت بە تێکهەڵکێشکردنی پزیشکانی حکومەتی هەرێم لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان.
 
د. شکۆ شێرکۆ، نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی 2024ـە و ئەمڕۆ لە بوولتەنی نووڕۆژ بە رووداوی گوت، بە یاداشتنامەیەک داوای خۆیان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان دەستنەکەوتووە و تاوەکو 31ـی ئەم مانگە مۆڵەتیان بە لایەنەکان داوە.
 
د. شکۆ شێرکۆ دەڵێت، هەموو پزیشکانی گشتیی ساڵانی رابردوو دامەزراون، تەنیا دەرچووانی 2024 نەبێت کە حەوت مانگە دواکەوتووە، بەگوتەی خۆیان: چارەنووسیان نادیارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.