کامیرۆن وەکو یەکەم وڵات بڕیاری کوتانی رۆتینی دژی مەلاریا راگەیاند

22-01-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

حکومەتی کامیرۆن بڕیاری جێبەجێکردنی کوتانی رۆتینی بۆ نەخۆشیی مەلاریا راگەیاند، بڕیارەکەش دوای ئەوە دێت کە لەو وڵاتە زیاتر لە سێ ملیۆن تووشبووی مەلاریا تۆمارکراون.
 
هەرچەندە ڤاکسینی مەلاریا پێشتر لەلایەن وڵاتانەوە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکارهێنراوە، بەڵام یەکەمجارە ببێتە رۆتین و هاوشێوەی نەخۆشییەکانی دیکە بەکاربێت.
 
ڤاکسینەکە لە ساڵی 2021 لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بە ناوی RTSS پەسندکرا و بڕێکی زۆری هاوردەی وڵاتانی ئەفریقا کرا، بە فەرمیی لەم هەفتەیە حکومەتی کامیرۆن وەکو ڤاکسینی رۆتینیی نەخۆشییەکانی دیکە، ئەو ڤاکسینەی کرد بە ڤاکسینێکی رۆتینی بۆ منداڵان.
 
بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی 250 ملیۆن تووشبووی مەلاریا تۆماردەکرێن و لەو ژمارەیەش 600 هەزاریان گیانلەدەستدەدەن کە 94٪ـیان لە کیشوەری ئەفریقان و زۆرینەیان منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە