بەم رێگەیانە چارەسەری گرفتی وشکی دەم بکە

21-12-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن وشکی دەم
A+ A-

رووداو- هەولێر

وشکی نێو دەم ئەو کاتە سەرهەڵدەدات کە رژێنەکانی نێو دەم بەپێی پێویست لیک بەرهەمناهێنن، هەرچەندە ئەم گرفتە مەترسیدار نییە، بەڵام بۆ بەشێکی خەڵکی بێزارکەرە، هەندێکجاریش وشکی نێو دەم هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەند دەرمانێک وەک (دەرمانەکانی دژەخەمۆکی و دژە هەستیاری) یان لەوانەیە دەرخەری نەخۆشییەک بێت.


بەم رێگەیانە خۆت لە وشکی نێو دەم رزگاربکە:

خواردنەوەی ئاو
زۆرجار وشکبوونەوەی جەستە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ وشکی نێو دەم، بۆیە هەوڵبدە رۆژانە بەپێی پێویست ئاو بخۆرەوە، خواردنەوەی ئاو بەیەکجاری بەڕێژەییەکی زۆر لەوانەیە ناڕەحەتی گەدە دروستبکات، بۆیە هەوڵبدە بەدرێژایی رۆژەکە ئاو بخۆرەوە نەک بەیەکجاری.

بایەخ بە پاکڕاگرتنی دەم بدە
گرنگی نەدان بە پاکوخاوێنی نێو دەم هۆکارێکی دیکەی سەرهەڵدانی وشکی نێودەمە، بۆیە رۆژانە دووجار دەم و ددانت بشۆ و پاککەرەوەکانی نێو دەم بەکاربهێنە، بەمەش گرفتەکەت کەمتردەبێتەوە.

بنێشتی بێشەکر بەکاربهێنە
جوینی بنێشتی بێشەکر یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی لیک لەنێو دەمدا بەمەش گرفتی وشکی دەم ناهێڵێت، ئەمە رێگەیەکی کاتی و کاریگەرە بۆ نەهێشتنی گرفتەکە.

هەناسەدانی دروست تاقیبکەرەوە
کردنەوەی دەم لەکاتی هەناسەداندا بەتایبەت لەوانەی خۆیان گرفتی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە یان زۆرجار لە کاتی وەرزشکردندا دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی وشکی لەنێو دەمدا، بۆیە هەوڵبدە لەکاتی هەناسەدان دەمت داخەی یان بەردەوام ئاو بخۆیتەوە و بنێشتی بێشەکر بجویت.

واز لە جگەرە و کحول بهێنە
هەندێک خووی رۆژانە هەن هۆکارن بۆ سەرهەڵدانی گرفتەکە وەک خواردنەوە کحول، قاوە و جگەرەکێشان. بۆیە بە وازهێنان لەم خووانە گرفتەکەت کەمبکەرەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.