رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت رایدەگەیێنێت، زۆرینەی گرێیەکانی مێشک ناشێرپەنجەیین و بە نەشتەرگەری چارەسەردەکرێن.
د. خاوەند سەعید سنجاوی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت بە رووداوی راگەیاند، نزیکەی 120 جۆری گرێ و کیسی مێشک هەن، هەموو گرێیەکانی مێشکیش شێرپەنجەیی نین، بەڵکو بەشێکی زۆریان گریێ خاوێنن و دەکرێت بە نەشتەرگەری لاببرێن
د. خاوەند سنجاوی نیشانەکانی زیادبوونی پەستانی مێشک کە بەهۆی گرێی مێشکەوە دروستدەبێت، باسدەکات وەکو؛
- سەرئێشە
- رشانەوە
- تێکچوونی باری هۆشداری
هاوکات ئەوەش باسدەکات کە باوترین گرێی شێرپەنجەیی مێشک لە هەموو تەمەنەکان بریتییە لە گواستنەوەی شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی مەمک بۆ ناوچەکانی مێشک.
ئاماژەش بە رێگەکانی چارەسەر بۆ گرێیە شێرپەنجەییەکانی مێشک دەکات وەکو؛
+ نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر
+ نەشتەرگەری لەڕێگەی نازوورەوە (زیاتر بۆ گرێکانی بنکەی سەر)
+ چارەسەری کیمیایی
+ چارەسەری بە تیشک
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ