خانمان، 5 رێگەی کەمکردنەوەی 'گەرمداهاتنی جەستەی سەروو 50 ساڵان' بزانن

رووداو - تەندروستی 

دەشێت گەرمداهاتنی جەستە یەکێک لە نیشانەکانی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە بێت؛ کەواتە بەم شێوەیە کەمی بکەرەوە.
 
بەپێی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ تەندروستیی خانمان، باشترین رێگەی کەمکردنەوەی نیشانەکە بریتییە لە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست دوای تەمەنی لێچوونەوە واتە دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە.
 
رێگەکانیش دەکرێت ئەمانەی خوارەوە بن؛
 
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە یاخود دووکەڵەکەیان
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ
- نەچوونە شوێنی گەرم
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان
 
زیاتر بخوێنەرەوە لەبارەی نیشانەکانی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە.