توێژینەوەیەک: گوێگرتن لە میوزیک دوای نەشتەرگەری ئازار کەمدەکاتەوە

22-10-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، میوزیکە هێمن و لەسەرخۆکان یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازارەکانی جەستە دەدەن.
 
توێژینەوەکە لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی کالیفۆرنیا نۆرسستەیت کرا و دەرکەوت، گوێگرتن لە میوزیک یاخود هەر دەنگێکی هێورکەرەوە، دڵەڕاوکێ و ئازاری دوای نەشتەرگەری کەمدەکاتەوە. 
 
د. ئێلدۆ فرێزا، توێژەری باڵای توێژینەوەکە لە زانکۆکە گوتی، کاتێک نەخۆشەکان لەدوای نەشتەرگەری بەئاگادێنەوە ئەوا ترسێکی زۆریان دەبێت و نازانن لەکوێن؛ هەر بۆیە گوێگرتن لە میوزیک لەو کاتەدا بەسوود دەبێت بۆ دەروونیان.
 
ئەو توێژەرە گوتیشی، ''میوزیک رێژەی دەردانی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی بە ناوی کۆرتیزۆڵ کەمدەکاتەوە، هەر بۆیە باشترە لەنێو ژوورەکانی نەخۆش دابنرێت کە تیایدا نەخۆشەکە بەئاگادێتەوە''.
 
فرێزا دەڵێت: ئێمە هەوڵ نادەین بڵێین جۆرێک لە میوزیک باشترە لە جۆرێکی دیکە. "پێمان وایە میوزیک دەتوانێت بە شێوازی جیاواز یارمەتیی خەڵک بدات دوای نەشتەرگەری، چونکە میوزیک دەتوانێت ئاسوودەیی بە رۆح بدات''.
 
میوزیک و چەپڵەرێزانی کچان و کوڕانی کۆیە لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس؛ چییە مەسەلە؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە