جەستەت چی لێدێت ئەگەر رۆژانە یەک سێو بخۆیت؟

21-10-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سێوە و کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سێو دژەهەوکردنێکی بەهێزە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانیش کەمدەکاتەوە.
 
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا روونی دەکاتەوە، بە خواردنی یەک سێو، نزیکەی 4 گرام ریشاڵ دەچێتە جەستەوە کە تێربوون زیاددەکات، ئەمەش وادەکات کە کەسەکە کەمتر خۆراک بخوات و بەم شێوەیە کۆنتڕۆڵی زۆرخۆرییەکەی بکات.
 
کۆمەڵەکە دەریدەخات، سێو فەرمانی ریخۆڵەکان چالاکتردەکات و یارمەتیی کەمکردنەوەی پەستانی خوێنیش دەدات.
 
توێژینەوەیەکی گۆڤاری پزیشکیی لانسێت روونی دەکاتەوە، سێو مادەی چالاکی تێدایە بۆ بەهێزکردنی بیرکردنەوە و یادگە.
 
بەڵام کۆمەڵەی پسپۆڕانی مایکرۆبایۆلۆژی لە ئەمریکا بە خانمانی دووگیان رادەگەیێنێت، سێو بەبێ توێکڵ بخۆن، چونکە دەشێت جوان نەشۆردرێتەوە یاخود ئەگەریش بە توێکڵەوە خواردیان ئەوا بەجوانی بیشۆنەوە، چونکە رەنگە سەرچاوەبێت بۆ هەندێک میکرۆبی مەترسیدار کە ببنەهۆی لەبارچوونی منداڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە