تیمێکی هاوبەش لە ئەمریکا و سەنگاپوور چارەسەرێکی نوێ بۆ لەبیرچوونەوە پێشنیازدەکات

21-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕان لە ئەمریکا و سەنگاپوور رێگەیەکی نوێ بۆ دووبارە دروستبوونەوەی خانەکانی مێشک و چالاککردنەوەیان پێشنازدەکەن و دەڵێن، ئەگەر رێگەکە سەرکەوتووبێت ئەوا دەبێتە یەکەم چارەسەری جەڵتەی مێشک و لەبیرچوونەوە.
 
تیمێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی دوک لە ئەمریکا و زانکۆی نیشتمانیی سەنگاپوور سوودیان لە خانە بنەڕەتییە دەمارییەکان وەرگرتووە بۆ ئەوەی خانەکانی مێشک دووبارە دروستبکەنەوە.
 
تیمەکە ئاماژە بەوەدەکات، نەخۆشییەکانی وەکو 'پارکینسن، لەرزۆکی، لەبیرچوونەوە و ئیفلیجی دوای جەڵتەی مێشک' پەیوەندییان بە پووکانەوە و لەنێوچوونی خانەکانی مێشک هەیە، چونکە دروستنابنەوە.
 
پرۆفیسۆر وانگ هۆنگیان، توێژەرێکی نێو تیمەکەیە و دەڵێت، لەڕێگەی پڕۆتینەوە دەتوانن خانە بنەڕەتییە دەمارییەکان چالاکبکەنەوە و دووبارە دروستیشیان بکەنەوە، کە ئەمەش دەکرێت بۆ ئەو نەخۆشییە دەمارییانە چارەسەربێت.
 
پڕۆتینەکان پێیان دەگوترێت SUMO و ئەم تیمە کاریان لەسەردەکەن بۆ ئەوەی وەکو چارەسەرێکی کارا بەکاریان بهێنن و تائێستاش لە تاقیکردنەوە تیۆرییەکانن لەسەر بابەتەکە.
 
تاوەکو ئێستا لەبیرچوونەوە یەکێکە لە هەرە باوترین نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەماری لە جیهاندا، بەجۆرێک 55 ملیۆن تووشبووی لە جیهاندا هەن.
 
بە گوێرەی CDC، ئەم هۆکارانە دەشێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە زیادبکەن؛
 
- خواردنەوەی کحول
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- کەمیی ڤیتامین D
- شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- خەمۆکی
- قەڵەوی
- بەساڵداچوون
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.