زانکۆی جۆرجیا: لە 10 ساڵدا 20٪ رێژەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو زیادبووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی جۆرجیا ئاشکرای دەکات، رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو لە 10 ساڵدا 20٪ زیادی کردووە.
 
توێژینەوەکەی زانکۆ ئەمریکییەکە لەسەر 400 هەزار کەس کرا و دەریدەخات، لەنێوان ساڵانی 2012 تاوەکو 2022 ژمارەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو 20٪ زیادبووە و یەکێک لە هۆکارەکانیش قەڵەوییە، تەنانەت زۆرترینیشیان کەسانی سەروو 45 ساڵان بوون.
 
هاوکات توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخست کە ئەوانەی کەمداهاتن یان بڕوانامەی نزمی خوێندنیان هەبووە، 41٪ ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرەی جۆری دوو زیاتر بووە بەراورد بەوانەی دەوڵەمەندن و زانکۆیان تەواو کردووە.
 
سولاکشان نیوپانێ، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: ''ساڵانە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە زیاددەکات و شێوازی ژیانی تەندروست و دابەزاندنی کێش دوو رێگەی کاریگەرن بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکە''.
 
لەبارەی قەڵەوییەوە توێژینەوەکە روونی دەکاتەوە، لە پێنج کەسی قەڵەو یەکێکیان تووشی نەخۆشییەکە بووە، بەڵام ئەمە لەنێو کەسانی چالاک و کێشڕێک کەمبووە.
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا، ئەم رێگەیانەی خوارەوە بۆ پێشگیری لە شەکرە جێبەجێبکرێن؛
 
- کەمکردنەوەی کاربۆهیدرات وەکو {برنج و ئاردی سپی}.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول.
- خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵەکان وەکو {پاقلەمەنییەکان و سەوزە و میوەکان}.
- وەرزش و جووڵە {پیاسەکردن، راکردن و رۆژانە مەلەکردن بۆ ماوەی 30 خولەک}.
- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو {لانیکەم هەشت پەرداخ ئاو}.

بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس تایبەتە بە نوێترین رێگەکانی پێشگیری لە شەکرە و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە لەلایەن پسپۆڕێکەوە رووندەکرێتەوە؛
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نیشانەیەکی ئاوڵەی مەیموون

تەندروستیی عێراق: هیچ تووشبوویەکی ''ئاوڵەی مەیموون'' تۆمارنەکراوە

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق تۆمارنەکراوە و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە تۆمارکردنی تووشبوویەک لە یەکێک لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا دەکەن، رەتدەکاتەوە.