هیندستان.. یەکەم ڤاکسینی ناوکەترشی DNA دژی کۆرۆنا لە جیهاندا پەسندکرا

21-08-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

هیندستان یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا پەسنددەکات کە لەنێوخۆی وڵاتەکە بە تەکنیکێکی جیاواز دروستکراوە.


ڤاکسینەکە لەلایەن کۆمپانیای کادیلای هیندی بەرهەمهێندراوە و یەکەم ڤاکسینە کە بە تەکنیکی پلازمید DNA دروستبکرێت.

ڤاکسینەکە لەسەر هەزار کەسی تەمەن 12-18 ساڵ تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتووە مەترسیی تووشبوون بە حاڵەتە توندەکانی کۆرۆنا بەرێژەی ٪66 کەمدەکاتەوە.

ئەمە یەکەمین ڤاکسینە دژی کۆرۆنا کە لە ناوکەترشی DNA دروستکرابێت، پزیشکان دەڵێن تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە هەرزانە، سەلامەت و جێگیرە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند نەخۆش و هاوەڵی نەخۆشێک لەنێو نەخۆشخانەی هیوا. وێنە: رووداو

د. یاد نەقشبەندی: بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو، رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە دووهێندە زیادبووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە دووهێندە زیادبووە و 'پشکنینی پێشوەختە' کاریگەرترین رێگەی پێشگیرییە لە شێرپەنجە.