خۆراکە ترشێنراوەکان سوود بە جەستە دەگەیەنن؟

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی نیشتمانیی لیتۆرا لە ئەرجەنتین ئاشکرای دەکات، خۆراکە ترشێنراوەکان بە ئاسانی هەرسدەکرێن و ریخۆڵەکان بە باشی خۆراکە مادەکانیان دەمژن.
 
د. گابرێل ڤێندێرۆلا، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆژی لە زانکۆی نیشتمانیی لیتۆرا لە ئەرجەنتین دەڵێت: ئێستا بە هەزاران جۆری جیاواز خۆراکی ترشێنراو هەن و بووەتە پیشەسازی.
 
د. گابرێل ڤێندێرۆلا دەشڵێت: ئێستا بەراورد بە ساڵانی رابردوو خۆراکە ترشێنراوەکان بەکارهێنەریان زیادبووە، چونکە زانست گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە میکرۆبەکانی نێو ئەو خۆراکانە سوود بە ریخۆڵەکان دەگەیەنن کە رۆڵیان هەیە لە بەرزکردنەوەی بەرگریی جەستە.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، هەندێک لە میکرۆبەکان لەکاتی ترشاندندا مادەی نوێ بەرهەمدەهێنن کە لەنێو خۆراکەکەدا نەبوون و سوود بە تەندروستی دەگەیەنن وەکو ترشی لاکتیک.
 
بە گوتەی د. گابرێل ڤێندێرۆل، پێویستە بە بەردەوامی خۆراکە ترشێنراوەکان بخورێن، چونکە بەرگریی جەستە بەردەوام پێویستی بە هاندان هەیە تاوەکو بە بەهێزی بمێنێتەوە.
 
لەم بارەیەوە دەزگای نیشتمانیی کشتوکاڵ و خۆراک لە ئێرلاند دەریدەخات، بە ترشاندنی خۆراک دەکرێت مادەی خۆراکییان بەسوودتر بێت و چەندان سوود بە جەستە بدەن وەکو؛
 
- ئاسانکردنی هەرس
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
- زیادکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵەکان
- کەمکردنەوەی نیشانەکانی گرژبوونی کۆڵۆن
- کەمکردنەوەی قەبزی
 
خۆراکی ترشێنراو چییە؟
 
خۆراکێکە کە لەئەنجامی گەشەی میکرۆبەکان کاربۆهیدراتی نێوی تێکدەشکێت بۆ نیشاستە و شەکر یاخود کحول بەهۆی بەکتریا و کەڕووەکانەوە. هۆکاری ترشاندنەکەش بۆ گەشەی میکرۆبەکە و ژینگەی هەڵگرتنی خۆراکەکە دەگەڕێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە