توێژینەوەیەک: ژیریی دەستکرد پێشبینی تووشبوون بە نەخۆشیی لەرزۆکی دەکات

21-06-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

زانکۆی کۆلێژی لەندەن و سەنتەری پزیشکیی زانکۆی گۆتینگن رایدەگەیێنن، بە دیاریکردنی هەشت پڕۆتین لە خوێن دەکرێت پێشبینی تووشبوون بە نەخۆشیی لەرزۆکی ''پارکینسۆن'' بکرێت.
 
توێژینەوە هاوبەشەکەی زانکۆی کۆلێژی لەندەن و سەنتەری پزیشکیی زانکۆی گۆتینگن پشکنینێکی نوێی خوێن دەخاتەڕوو کە تێیدا ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنرێت بۆ جیاکردنەوەی پرۆتینەکانی نێو خوێن و دەکرێت 7 ساڵ پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی، پێشبینی تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینسۆن بکرێت. 
 
د. دانیال ترونگ، پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار لە ئەمریکا دەڵێت، '' ئەگەر ئەم پشکنینە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت ببێتە هۆی دەستێوەردانی زووتر و کاریگەرتر، لە کۆتاییدا ژیانی ملیۆنان کەس باشتر دەکات کە لە مەترسیدان لە تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینسۆن."
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، نەخۆشیی لەرزۆکی تێکچوونێکی دەمارییە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار و ئەو بەشانەی لەش هەیە کە دەمارەکان کۆنتڕۆڵی دەکەن، نیشانەکانی بە هێواشی دەست پێدەکات و بریتین لە رەقبوونی ماسوولکەکان، لەرزینی قاچ و دەست و لەدەستدانی هاوسەنگی. 
 
بە پێی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، 3٪ـی دانیشتووانی جیهان کە سەرووی 60 ساڵانن تووشبووی نەخۆشییەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.