خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین رێگەیەکی نوێ بۆ ئاسان دۆزینەوەی منداڵی ونبوو رادەگەیێنن

21-04-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە پێشانگەی بازاڕی بەرهەمی قوتابییانی پێشەنگکار لە زانکۆی سەلاحەدین داهێنانێک بۆ ئاسان دۆزینەوەی کەلوپەل نمایشکرا و ژیلان رەئووف دەڵێت، دەتواندرێت بە بارکۆدی تایبەت منداڵی ونبووش بدۆزرێتەوە.
 
ئەمڕۆ 24ـی نیسانی 2024 لە پێشانگەیەکی زانکۆی سەلاحەدین داهێنانێک بۆ ئاسان دۆزینەوەی منداڵان و بەتایبەت منداڵانی ئۆتیزم نمایشکرا، داهێنانەکە بەکارهێنانی بارکۆدێکی تایبەتە بۆ منداڵان کە لە ئەگەری ونبوونی منداڵەکە، دایک و باوک بە ئاسانی دەتوانن بیدۆزنەوە.
 
یەکێک لە خوێندکارەکان دەڵێت: داهێنانەکەیان بۆ منداڵانی ئۆتیزم سوودی زۆرە و وادەکات بە ئاسانی کۆنتڕۆڵبکرێن و دایک و باوک خەمیان نەبێت لەکاتی ونبوونی منداڵەکەیان، چونکە بەگوێرەی بارکۆدەکە هەر کەسێک منداڵەکەیان بدۆزێتەوە ئەوا هەموو زانیارییەک لەسەر منداڵە ونبووەکە دەزانێت و دەتوانێت بە ئاسانی پەیوەندی بکاتەوە بە خێزانەکەی.
 
ژیلان رەئووف، خوێندکاری بەشی زمانی کوردییە لە زانکۆی سەلاحەدین و لەبارەی داهێنانەکەیانەوە گوتی، ئەو بارکۆدە دەتواندرێت بدرێت لە کاتژمێر، سویچی ئۆتۆمبێل و تەنانەت لە ئاژەڵانیش تاوەکو ئەگەر ونبوون، بە ئاسانی بدۆزرێنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە