پزیشکێکی منداڵان: ئەگەر منداڵێک بە هەڵە نەوتی خواردەوە نابێت بڕشێندرێتەوە

21-03-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
د. زانیار هیوا، پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. زانیار هیوا، پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان
نیشانەکردن نەورۆز، منداڵان، خواردنەوەی نەوت
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە باشووری کوردستان داوا لە دایک و باوکان دەکات لەکاتی چوونە سەیران، نەوت نەخەنە نێو بوتڵەکانی ئاو خواردنەوە چونکە لەوانەیە منداڵان بەهەڵە لەبری ئاو، نەوتەکە بخۆنەوە.

د. زانیار هیوا، پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان لەمیانی بەشداریکردنی رووماڵی دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداو بەبۆنەی نەورۆزەوە گووتی، دەبێت دایک و باوک زۆر ئاگاداری منداڵەکانیان بن، تەنانەت لە هەڵبژاردنی شوێنێکیش بۆ سەیرانکردن باشتروایە رەچاوی منداڵە بچووکەکەیان بکەن بەوەی شوێنەکە تەخت بێت و بەرزی و نزمی زۆر تێدانەبێت.

پزیشکە پسپۆڕەکەی نەخۆشییەکانی منداڵان گووتیشی، حاڵەتی خواردنەوەی نەوت بەهەڵە لەبری ئاو لەنێو منداڵاندا لەکاتی سەیرانکردن زۆر بەربڵاوە، ئەمەش چونکە بەشێک لە خێزانەکان نەوتەکە دەخەنە نێو بوتڵی ئاو و منداڵانیش نازانن و بەهەڵە دەیخۆنەوە.

د. زانیار رێنماییدەدات ئەگەر حاڵەتێکی لەم شێوەیە روویدا بەهیچ شێوەیەک دایک و باوک هەوڵنەدەن منداڵەکانیان بڕشێنەوە، لە جیاتی ئەوەی جلەکانی لەبەردا بکەنن و بە بیگەێننە نەخۆشخانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە