هاونیشتمانییەک: فاستم زۆر بەکارهێناوە، بۆیە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرم هەیە

20-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
چەند خانمێک لە نۆرەدان بۆ دەنگدان. وێنە: رووداو
چەند خانمێک لە نۆرەدان بۆ دەنگدان. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە، لە بنکەیەکی دەنگدان، خانمێک گوتی، زۆر فاستم بەکارهێناوە و هەموو جارێک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرم هەبووە و ناچار دەنگدانەکەم دوادەکەوێت.
 
خانمێک لەنێو بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر پێش ئەوەی بچێت دەنگبدات، لیمۆیەکی گرتووە بەدەستییەوە و دەستی پێدادەهێنێت، کە گوایە ''وادەکات پەنجەمۆرەکە بە باشی بخوێندرێتەوە''، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەو خانمە پێشووتر پەنجەمۆرەکەی نەخوێندراوەتەوە و کێشەی بۆ دروستبووە.
 
تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە زۆر فاستی بەکارهێناوە، بەپێی پڕۆفیسۆر هاژە جەمال هیدایەت، پسپۆڕی بۆماوەزانی و جێپەنجەی DNA مادەی فاست یەکێکە لەو مادانەی کە پەنجەمۆر کاڵدەکاتەوە و خوێندنەوەی لەلایەن ئامێرەکانەوە لاوازدەکات.
 
پێش پڕۆسەی هەڵبژاردن تۆڕی میدیایی رووداو بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی پسپۆڕێکی پێست و پسپۆڕێکی بۆماوەزانی کۆمەڵێک خاڵی بڵاوکردەوە کە هۆکارن بۆ لاوازیی خوێندنەوەی پەنجەمۆر، یەکێک لە هۆکارەکانیش زۆر بەکارهێنانی فاست و مادە پاککەرەوە کیمیاییەکانە.
 
کۆمسیۆن دەڵێت، لە دەنگدانی تایبەت دوو هەزار و 901 دەنگدەر پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە، کەواتە رەنگە ئەمانە هۆکارەکەی بێت؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.