CDC: قەڵەوی لەنێو منداڵاندا بەرێژەی ٪22 زیادیکردووە

20-09-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا هۆشداریدەدات لە زیادبوونی قەڵەوی منداڵان و رایدەگەیێنێت، لەماوەی پەتای کۆرۆنادا رێژەی قەڵەوی لە منداڵاندا زیادیکردووە.


سەنتەرە ئەمریکییەکە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەرکەوتووە لەماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا قەڵەوی لەنێو منداڵاندا بە رێژەی ٪22 زیادیکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەماوەی پەتای کۆرۆنادا منداڵان کاتێکی زیاتریان لە ماڵەوە بە دانیشتن بەسەربردووە و شێوازی خۆراک و خەوتنیان گۆڕاوە و بەمەش قەڵەوبوونیان زیاتربووە.

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا روونیدەکاتەوە ئێستا لە هەر شەش منداڵ یەکێکیان قەڵەوە و ئەمەش لە داهاتوودا دەیخاتە مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی درێژخایەن بەتایبەت نەخۆشیی شەکرە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە