ئەکادیمیای ئەمریکیی منداڵان پێنج خۆراک بۆ زیادکردنی زیرەکیی منداڵ پێشنیاز دەکات

رووداو - تەندروستی 

ئەکادیمیای ئەمریکیی منداڵان AAP رایدەگەیێنێت، چەند خۆراکێک هەن کە وا دەکەن تواناکانی مێشکی منداڵان باشتر بێت، بەتایبەت توانای فێربوون و یادگە.
 
ئەکادیمیاکە روونی دەکاتەوە، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەورییە ناتێرەکان و ئۆمێگا سێ کاریگەریی زۆر لەسەر توانای دەروونی و مێشکی منداڵانی خوار 15 ساڵان دروستدەکەن.
 
بە گوێرەی AAP، ئەم خۆراکانەی خوارەوە باشترینن بۆ بەهێزکردنی یادگە و توانای فێربوونی منداڵان؛
 
1- خۆراکی دەوڵەمەند بە ئۆمێگا سێ وەکو {ماسی، لۆبیا، کاڤیار، تۆوی کەتان، پاقلەی سۆیا و سپێناخ}.
 
2- چەرەسەکان وەکو {گوێز، بادەم و فستق}.
 
3- سەرچاوەی پڕۆتینەکان وەکو {سپێنەی هێلکە، گۆشتی مانگا، سینگی مریشک، نیسک، شیر، تۆوی چیا و فاسۆلیا}.
 
4- سەوزە و میوەکان وەکو {ئاڤۆگادۆ، سێو، شاتوو، شلیک، پڕتەقاڵ، مۆز، هەنار، ترێ و قەڕنابیت}.
 
دامەزراوەی دەرووندروستی لە ئەمریکا، چەند رێگەیەک بۆ باشترکردنی فەرمانەکانی مێشک و یادگە پێشنیاز دەکات وەکو؛
 
- خەوی رێک؛ رۆژانە 7 بۆ 8 کاژێر.
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی؛ پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و ئاژەڵ.
- کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی؛ ئەنجامدانی وەرزشەکانی خاوبوونەوە وەکو 'راگرتنی هەناسەدان و هەناسەدانی قووڵ، یۆگا و نوێژ'.
- خۆراکی تەندروست؛ بایەخدان بە خۆراکە پڕۆتینییەکان، چەورییە ناتێرەکان و دژەئۆکسێنەکان.
- بایەخدان بەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول.