رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە چین دەریدەخات، گوێگرتن لە میوزیک یارمەتیی کەمکردنەوەی خەمگینی دەدات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی شەنگەهای لە چین کرا و دەرکەوت، ئەوانەی گوێ بۆ میوزیکی دڵخوازی خۆیان دەگرن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی کەمدەبێتەوە و گەشبینتر دەبن.
توێژەران چاودێریی گۆڕانەکانی مێشکی ئەو کەسانەیان کردووە کە گوێ لە میوزیک دەگرن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: زۆرترین ئەو بەشداربووانەی خەمۆکییان بە میوزیک کەمببووەوە، ئەوانەبوون کە گوێ بۆ میوزیکی نزم و هێمن دەگرن.
یوهان وانگ، نووسەرێکی توێژینەوەکە دەڵێت: ''هەر کەسێک تاوەکو زیاتر چێژ لە میوزیکەکە ببینێت، ئەوەندە دەروونی ئاسوودە و دڵخۆشتر دەبێت''.
لەبارەی سوودەکانی میوزیکەوە؛ میوزیک و چەپڵەڕێزانی کچان و کوڕانی کۆیە لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس ببینە و چێژ لەم میوزیکە هێمنە وەربگرە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ