رووداو - تەندروستی
لە فەرەنسا بەهۆی کەمیی ژمارەیان، گوشار لەسەر پزیشکانی ڤێتێرنەری دروستبووە و ناوچە دوورەدەستەکانی ئەو وڵاتە کێشەی کەمیی پزیشکی ڤێتێرنەرییان هەیە.
د. ماریا ئەبادی، پزیشکی ڤێتێرنەری دەڵێت: زۆرینەی پزیشکە گەنجەکان لە شارەکاندا کاردەکەن و نایەنە شوێنە دوورەدەستەکان.
کەمیی خزمەتگوزاریییەکان هۆکارێکی کەمبوونەوەی کارکردنی پزیشکانی ڤێتێرنەریی فەرەنسایە، پزیشکێکی ڤێتێرنەریش گوتی، پێویستە هەمان خزمەتگوزاریی شارەکان بێتە گوندەکانیش.
کەمیی داهات و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە ناوچە دوورەدەستەکان و دوورییان لە شارە گەورەکانەوە ویستی ڤێتێرنەرە گەنجەکانی بۆ کارکردن لەو ناوچانە کەمکردووەتەوە.
لەنێوان ساڵانی 2016 و 2020 ژمارەی پزیشکانی ڤێتێرنەری لەو ناوچانە لە شەش هەزار و 900ەوە بۆ شەش هەزار و 500 دابەزیوە.
هەروەها 40٪ی پزیشکانی ئاژەڵانی پێش ئەوەی ماوەی کارکردنیان بگاتە پێنج ساڵ، ناوچەکە جێدێڵن.
لە ئاداری پارەوە فەرەنسا بڕیاری زیادکردنی 320 دۆلاری مانگانەی بۆ مووچەی ڤێتێنەران داوە کە ساڵانە نزیکەی 80 هەزار دۆلار وەردەگرن، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کە هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ