رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە ئاشکرای دەکات، پەتای ئەنفلەوەنزای گۆڕاو بڵاوبووەتەوە کە جیاوازە لە جۆرەکانی ساڵانی رابردووی ئەنفلەوەنزا، ئەو دەڵێت: ''جۆرە نوێیەکە رەنگە تێکەڵ بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای باڵندەش بووبێت''.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2024 د. لوقمان ئەمین مزووری، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەم جۆرە گۆڕاوەی ئەنفلەوەنزا کە بڵاوبووتەوە زیاتر نیشانەکانی تووندن و کۆکەی وشکی بەردەوام یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی.
د. لوقمان مزووری دەڵێت، لەنێو بەشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لەم چەند مانگەی سەرمادا سەتان تووشبووی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە تۆمارکراون کە بەشێکی زۆریان نیشانەکانی پەتای ئەنفلەوەنزای گۆڕاویان هەبووە.
بە گوتەی مزووری، ئەو کەسانەی ئەنفلەوەنزایان هەیە، پێویستە پشوو بدەن و بایەخ بە خواردنەوەی شلەمەنییەکان بدەن، هەروەها بە هەموو شێوەیەکیش لە کحول، جگەرە و نێرگەلە دووربکەونەوە.
بە گوێرەی مایۆکلینیک، هەستیاری لە ئەنفلەوەنزا بەم نیشانانە جیادەکرێتەوە؛
- هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە
- خورانی چاو
- گیران و خورانی لووت
- دەردراوی لووت
- نەبوونی تا یان تایەکی زۆر کەم
- پژمین
بەڵام لەبارەی نیشانەکانی ئەنفلەوەنزا و کۆرۆناوە ئاماژە بەمانە دەکات؛
- تا
- ئازاری ماسوولکە
- وشكبوونەوەی جەستە
- کۆکەی وشک
- بێهێزی
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- نەمانی تام و بۆن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ