بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا لە رانیە: کێشەی نەبوونی پشکنینمان هەیە

19-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پشکنینە سەرەکییەکانیان بۆ تووشبووان نییە، بە ناچاری بەشێکیان دەچنە سلێمانی بۆ پشکنین و چاودێریکردن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2024 د. عیرفان جومعە، بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە بە رووداوی گوت، بە هاوکاریی تەندروستیی سلێمانی، کەلوپەلەکانیان بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کێشەی نەبوونی پشکنین و شوێنی تایبەت بە سەنتەرەکەیان هەیە.
 
د. عیرفان جومعە دەڵێت، ''مانگانە نزیکەی 100 تووشبووی تالاسیمیا سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، شوێنەکە بچووکە و پێویستە لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە جیابکرێتەوە''.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، ئەو ئامێرانەیان دەوێت کە پشکنینی جگەر، گورچیلە، ئاسن و ڤایرۆسەکان بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن هەر لای خۆیان چاودێریی دۆخی تەندروستیی تووشبووەکان بکەن.
 
ئەمساڵ 62 تووشبووی نوێی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون {راپۆرتەکە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.