زانکۆی کۆلێژی لەندەن: نەسڕینەوەی وێنە زیادەکانی نێو مۆبایل نیشانەیەکی راڕاییە

19-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی کۆلێژی لەندەن ئاشکرای دەکات، کەڵەکەبوونی وێنە زیادەکانی نێو مۆبایل یاخود نەسڕینەوەی نامەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، پەیوەندییان بە ترسەوە هەیە.
 
لێکۆڵینەوەکە لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە سەتان نامەیان لەنێو ئیمێڵەکانیان هەیە و سەتان وێنەی زیادیشیان لەنێو مۆبایلدا هێشتووەتەوە.
 
پسپۆڕان ناو لەو کەسانە دەنێن، کۆکەرەوەی دیجیتاڵی و دەڵێن، ئەو جۆرە کەسانە هیچ شتێک ناسڕنەوە، چونکە دوودڵن یاخود راڕان لە لەدەستدانی زانیاری، وێنە و ئیمێڵەکانیان لەوەی کە لە داهاتوودا کاریان پێدەبێت.
 
دکتۆر ئیمانوێل مایدنبێرگ، پسپۆڕی دەروونی لە زانکۆکە دەڵێت: کۆکەرەوەی دیجیتاڵی جۆرێکی راڕاییە و 2.5٪ـی ئەمریکییەکان هەیانە، ئەو جۆرە کەسانە هەمیشە شتە کەمبەهاکانیش لەخۆیان کۆدەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.